نەوا
سوپای لیبیا فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركیای لە ئاسمانی شاری تەرهونە خستەخوارەوە.
ژووری راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سەربە سوپای نیشتمانیی لیبیا، كە خەلیفە حەفتەر سەركردایەتیی دەكات بڵاویكردوەتەوە، سوپای ئەو وڵاتە توانیویەتی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركی لە ئاسمانی لیبیادا بخاتەخوارەوە.
بەوتەی سوپای نیشتمانیی لیبیا، ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانە توركییە هەوڵیداوە بارەگای لیوای 9ی سوپای لیبیا لە شاری تەرهونە بكاتە ئامانج، بەڵام لەلایەن هێزەكانی لیبیاوە خراوەتەخوارەوە، ڤیدیۆی فڕۆكەكەشیان بڵاوكردوەتەوە.
زیاد لە جارێك سوپای نیشتمانیی لیبیا بە سەركردایەتیی خەلیفە حەفتەر، توركیای تۆمەتباركردوە بە یارمەتیدانی ئەو گروپە چەكدارانەی لیبیا، كە دژی دەوڵەت و سوپای نیشتمانیی لیبیا دەجەنگن.