نەوا-
بەپێی ئەو وادەیەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن دیاریكردبو، رۆژی 26/4 بزوتنەوەی گۆڕان باڵی كودسات كۆنفرانسی خۆی سازكرد، بەڵام بەهۆی تەواو نەبونی رێژەی یاسایی ئەندامانەوە كۆنفرانسەكە هەڵگیرا.
لە پرێس كۆنفرانسێكدا وتەبێژی كۆنفرانسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان/كوردسات رایگەیاند، بەپێی رێكارەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لەعیراق كۆنفرانسەكە هەڵگیرا لەبەر تەواو نەبونی رێژەی یاسایی، رێكارەكانی دواتر ئەو لیژنەیەی كە لە فەرمانگەی رێكخراو و پارتە سیاسییەكانی كۆمسیۆنەوە هاتون راپۆرتی خۆیان بەرز دەكەنەوە، چونكە ئەوان پابەندی بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیارانن.
وتیشی: لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیار دەدات لەسەر تەواو كردنی كۆنفرانسەكە كە هەڵگیراوە لەبەر نەبونی رێژەی یاسایی.
وتەبێژی كۆنفرانسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان/كوردسات وتیشی: پابەندی رێنمایی و رێكارەكانی كۆمسیۆنن ئەنجومەنی كۆمسیاران هەر بڕیارێك دەربكات پابەند دەبن پێوەی.