ئەپیكور: لەگەڵ هەولێر و بەغدا نەگەیشتینە رێككەوتن بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیكور) ڕایگەیاند، داوای زیادكردنی هەوڵەكان دەكات بۆ گەیشتن بەو ڕێككەوتنانەی كە پێویستن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-توركیاوە.
 كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان (ئەپیكور) لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند، نوێنەری كۆمەڵەی ئەپیكور و كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی دیكەی نەوت بەشداریان لە كۆبونەوەیەكدا كرد لە 20 نیساندا بۆ گفتوكۆكردن لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆری نەوتی عێراق- توركیاوە، بەڵام "بەداخەوە نەگەیشتینە هیچ ڕێككەوتنێك".
باسی لەوەشكرد، كۆمپانیاكانی ئەندامی كۆمەڵەی ئەپیكور ئامادەن دەستبەجێ هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆریی نەوتی عێراق - توركیا دەستپێبكەنەوە، هەركاتێك رێككەوتنێك بكرێت كە دڵنیایی لە پێدانی پارەی كۆمپانیاكان بدات، لەسەر بنەمای مەرجەكانی گرێبەستە بەركارەكانی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی بواری نەوت، هاوكات تەواوی ئەو بڕە قەرزەشی ماوە بە كۆمپانیاكان بدرێنەوە.
 ئەپیكۆر ئەوەشی خستوەتەڕو، بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە، چەندین پێشنیازی بە حكومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی كوردستان داوە، پێشنیاز و راسپاردەكان بریتی بون لە پێشنیازی شێوازی كاركردنی راوێژكاری نێودەوڵەتی، كە لەسەر بنەمای یاسای بودجەی عێراقی و گرێبەستی كۆمپانیاكانە، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەو پێشنیازە پەسند نەكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group