نەوا-
پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، ئامانجیان چارەسەری كێشەی ڤیزاكارد و ماستەركارد لە دەرەوەی وڵات لە ماوەی مانگی داهاتوودا چارەسەربكەین.
عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، ئامانجیان چارەسەری كێشەی ڤیزاكارد و ماستەركارد لە دەرەوەی وڵات، وتیشی، رێككەوتووین بانكێكی دیكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بكەنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن پەیوەندی لەگەڵ بانكە عێراقییەكان دروستبكەن و لە مەسەلەی گواستنەوەی پارە سوودی لێوەربگیرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، كەرتی بانكی لە عێراق رووبەڕووی ئاڵنگاری سەخت دەبێتەوە لە مامەڵە نێودەوڵەتییەكان بە تایبەت لە پرسی پارەدانی ئەلیكترۆنی و گەرەنتیكردنی مامەڵەكانی خاوەنكارەكان و سەرجەم هاوڵاتیان، بۆ ئەمە هەوڵمانداوە بە شێوازێك چاكسازی لەو كەرتەدا بكەین بگاتە ئاستی پێوەرە نێودەڵەتییەكان.
عەلی عەلاق ئاشكراشیكرد، دەستمان بە داڕشتنی پلانێك كردووە بۆ دروستكردنی ماستەركاردی تایبەت بە بازرگانە بچوكەكان.