شاندی هەردو حكومەتی عیراق و هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاكانی وەبەرهێنی نەوت كۆبونەوە

4 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
شاندێكی هەردو حكومەتی عیراق و هەرێم لەگەڵ شاندێكی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنی نەوت لەهەولێر كۆدەبنەوە 
ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویكردەوە، شاندی هەردو حكومەتی هەرێم و عیراق لە هەولێر لەگەڵ كۆمپانیاكانی وەبەرهێنی نەوت كۆبونەوە.
لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەوە ئومێد سەباح رایگەیاندوە، لە كۆبونەوەكەدا باس لە كارو چالاكیەكانی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنی نەوت كرا، هەردولا پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمیان لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوت تاوتوێكرد، لەبەرامبەردا گوێ لە بیروڕای كۆمپانیاكانی وەبەرهێنی نەوتیش لەمڕوەوە گیراوە.
جێی ئاماژەیە، هەردو حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان دەخوازن هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەسپێبكاتەوە بەڵام بەهۆی چەند گرفتێكی هونەرییەوە تائێستا پرۆسەكە دەستی پێ نەكردوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group