كۆنفرانسی یەكڕیزیی و یەكهەڵوێستی كورد لە رۆژئاوای كوردستان كۆتاییهات

13 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كۆنفرانسی یەكڕیزیی و یەكهەڵوێستی كورد لە رۆژئاوای كوردستان كۆتاییهات و بڕیارە شاندێك بۆ دانوستان سەردانی دیمەشق بكات.
لەوبارەیەوە محەمەد ئیسماعیل سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا (ئەنەكەسە)و  فەوزە یوسف ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) لە پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا رایانگەیاند، لە كۆنفرانسەكەدا بڕیاردراوە بە زوترینكات شاندێكی هاوبەش لەلایەنە سیاسییە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان پێكبهێنرێت تا لەسەر بنەمای لێكگەیشتن و دیدگای هاوبەشی كۆنفرانسەكە دانوستان لەگەڵ حكومەتی دیمەشدا بكات. 
وتیشیان، لە كۆنفرانسەكەدا داواكراوە سیستمی حوكمڕانی لە سوریا لامەركەزی بێت و هەر ناوچەیەك تایبەتمەندییەكانی پارێزراو بێت، هەروەها سامانی گشتی بەیەكسانی لەنێوان هەمو هەرێمەكاندا دابەش بكرێت و زمانی كوردی دوەم زمانی فەرمی بێت لە وڵاتدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group