هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر حوسییەكان بەردەوامە

7 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
حوسییەكان رایانگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا شەش هێرشیان كردوەتە سەر پارێزگاكانی عەمران و مەئرەبی یەمەن.
كەناڵی مەسیرەی سەر بە حوسییەكان بڵاویكردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا چوار هێرشیان كردوەتەوە سەر پارێزگای مەئرەب لەمیانیدا ناوچەی مەدغیلی سەربە پارێزگاكەیان كردوەتە ئامانج.
راشیگەیاندوە، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا لەمیانی دوو هێرشی دیكەدا ناوچەی حەرف سوفیانی سەر بە پارێزگای عەمران كردوەتە ئامانج.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group