نەوا-
لەئێوارەی رۆژی دووشەممە 21/4ـەوە ئەگەری بارینی باران و هەورە بروسكە لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان هەیە.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی لەهەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، رۆژی دووشەممە لەئەنجامی كاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سور لەسەر ناوچەكانمان لەكاتەكانی نیوەڕۆ بۆ شەو ئاسمان بەزۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورو هەوری تەواو.
وتوشیەتی: لەهەندێك كات و شوێندا بەتایبەت ئێوارە بۆ شەو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دهۆك و كەركوك و ئیدارەكانی سۆران و راپەڕین هەورە بروسكە چالاك دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێكی كەم.
ئاماژەشیكردوە، لە هەندێ ناوچەی ناوەڕاست و رۆژئاوای عیراق ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕو تەرزە دەبێت پلەكانی گەرماش بەڕێژەی 2 پلە بەرزتر دەبنەوە هەستكردن بەگەرما زیاتر دەبێت بەهۆی هاتنی شێیەكی كەم و خێرایی با بەگوێرەی كات لەگۆڕاندا دەبێت.