كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە، پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور، پلەكانی گەرماش بەرز دەبێتەوە بە یەك بۆ سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشدا، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور،
هەروەها، پلەكانی گەرماش بەرز دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
دهۆك: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:21 پلەی سیلیزی
كەركوك: 25 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان:27 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group