مەسعود پزیشكیان: لە ژێر هەڕەشەدا دانوستان لەگەڵ ترەمپ ناكەم

9 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی ئێران رایگەیاندوە، لە ژێر هەڕەشەدا دانوستان لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكادا ناكات.
مەسعود پزیشكیان سەرۆكی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر دانوستان بە كەرامەت و لەسەر بنەمای ڕێز و قازانجی یەكتر بێت، دادەنیشین و قسە دەكەین، بەڵام زمانی هەڕەشە و هێز بە هیچ شێوەیەك لای ئێمە قبوڵ نییە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان دەبێت پەیوەندیان لەگەڵ دونیا هەبێت و نایانەوێت بتۆرین و شەڕ لەگەڵ كەسدا بكەین، هەروەها نایانەوێت بە زەلیلەوە لەبەردەم كەسدا كڕنۆش بەرن، وتیشی، ئێمە بە كەرامەتەوە دەمرین، بەڵام بە زەلیلبوونەوە ڕاناوەستین و زمانی هەڕەشە قبووڵ ناكەین.
سەرۆكی ئێران ئاشكراشیكرد، ئامادە نییە لە ژێر هەڕەشەدا دانوستان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكادا بكات و چی لە دەست دێت با بیكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group