نەوا-
بڕی زەكات و فیدیەی رۆژنەگرتن لە عیراق بۆ مانگی رەمەزان لەلایەن لیژنەی فەتواو دیوانی وەقفی سوننەوە راگەیەنرا.
لیژنەی فەتوای عیراق و ئەنجومەنی ناوەندی فەتوای دیوانی وەقفی سوننە رایانگەیاند، بڕی زەكات و سەرفیترەو فیدیەی رۆژو نەگرتن بۆ رەمەزانی ئەمساڵیان دیاریكردوە بڕی سەرفترە بۆ هەر ئەندامی خێزانێك 3 هەزار دیناری عیراقییە، دەبێت تاوەكو پێش نوێژی جەژن دەركرابێت و بدرێت بە هەژاران.
ئاماژەشیان كردوە، دەكرێت زەكاتی مانگی رەمەزان بدرێت بە خەڵكی غەزە بەهۆی ئەو برسێتیەی كە لەم مانگەدا تێیدا دەژین، بۆ ئەو كەسانەشی كە ناتوانن بەڕۆژوبن بەهۆی هەڵكشانی تەمەنیانەوە یان نەخۆشییەوە دەبێت بۆ هەر رۆژێك یەك هەزارو 500 دینار فیدیە بدەن.
پێشتریش ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان ئەندازەی زەكاتی بە 2 ملیۆن و 500 هەزار دیناری عیراقی دیاریكردو هەرچی سەرفیترەو فیدیەی رۆژوشە 3 هەزار دیناری بۆ دیاریكراوە.