عەلی حەمە ساڵح: نەوت و خەڵكی هەرێم كراونەتە بارمتەی كۆمپانیا نەوتییەكان

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی رەوتی هەڵوێست لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، عیراق پێویستی بە نەوتی هەرێمی كوردستان نەماوەو ئێستا فشارێكی ئەمریكی لە ئارادایە ئەوەش چانسێكە بۆ هەرێمی كوردستان.
عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی رەوتی هەڵوێست لە پەرلەمانی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، لیژنەیەك لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا پێكهێنراوە لەماوەی یەك مانگدا كێشەكان چارەسەر بكەن، هەروەها گرفتی نەوت ئاستەنگێكی زۆر گەورەیە ئێستاش نەبێت هەر دەبێت چارەسەر بكرێت.
وتیشی: بەهۆی كۆمەڵێك گرێبەستی زۆر خراپ كە پەلەیان كردوە نزیكەی 6 ملیار دۆلاری شیرینی وەرگرن  نەوت و خەڵكی كوردستانیان كردوە بە بارمتەی كۆمەڵێكی كۆمپانیای نەوتیی ئەوان بڕیار نەدەن نەوت بڕوات ناڕوات و كێشەكە گەورە بوە، هەرێمی كوردستان دەڵێت بەبڕی 3 ملیار دۆلار نەوتم بە پێشەكی فرۆشتوە واتە پارەكەی وەرگرتوەو نەوتی نەداوە دەیەوێت عیراق بچێتە ژێر بارییەوە بەڵام ئەویش ناچێت، هەروەها دەڵێن یەك ملیار دۆلای كۆمپانیاكان قەرزارین عیراقیش ناچێتە ژێر باری ئەو قەرزانەوە پەیوەندی پێوەی نییە.
عەلی حەمە ساڵح وتیشی: ئێستا فشارێكی ئەمریكی هەیە ئەوەش چانسێكە ئەگەر نەمێنێت ئەوەش نامێنێت و عیراق نەوتی كەركوك خۆی دەیفرۆشێت و نەوتی هەرێمی كوردستانیشی ناوێت ئەوكات هاوكێشەكان دەگۆڕێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group