نەوا-
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە رێككەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)و ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سوریا دەكات.
لە راگەیەنراوێكدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، پیرۆزبایی لە براكانیان لە سوریا دەكەن بۆ رێككەوتنی نێوان سەرۆكی سوریاو فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) كە نەخشەڕێگایەكی گونجاو بۆ داهاتو و قۆناغێكی دروستی راگوزەر پێكدێنێت، هەروەها پێشوازیی سورییەكان لەم رێككەوتنە وەك هەمو گەلانی ناوچەكە رەنگدانەوەی خواستی ئەوانە بۆ سەقامگیری و چارەسەری ئاشتیانەی دور لە توندوتیژی.
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندوە، لە كاتێكدا پێشوازی لەم رێككەوتنە دەكەن، پشتگیریی تەواوی هەرێمی كوردستان بۆ ئارامی و سەقامگیریی سوریا دوپاتدەكەنەوە، هەروەها داكۆكی لە پێویستی پاراستنی مافەكانی هەمو پێكهاتەكانی سوریاو هاوبەشی كارایان لەبنیاتنانی سوریایەكی ئازادو گەشەسەندودا دەكەن.