داوا دەكرێت بە زویی مامەڵەی حاجیان بۆ ساڵی 2025 رایی بكرێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەمەبەستی دەستپێكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بۆ ساڵی داهاتو بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی فراوانی كرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، نیاز راغب نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی فراوانی لێپرسراوی نوسینگەكانی حەج و عومرەی لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆییەكان كردوە، لە كۆبونەكەدا دەستخۆشی لەسەرجەم فەرمانبەران و نوسینگەكانی حەج و عومرە كراوە كە توانیویانە لە پرۆسەیەكی شەفافدا تیروپشكی حاجیان ئەنجام بدەن.
باس لەوەشكراوە، هەر لەو كۆبونەوەیەدا بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە رایگەیاندوە كە پێویستە لە كاتێكی زودا دەست بە راییكردنی مامەڵەی ئەو هاوڵاتیانە بكرێت كە بۆ ساڵی 2025 ناویان بۆ پرۆسەی حەج دەرچوەو داوای لە هەمو لایەك كردوە كە هەروەك هەمیشە كاریان كردوە تەواوی ئاسانكاری و هاوكاری بۆ هاوڵاتیان بكرێت تاوەكو لە كەمترین ماوەدا بتوانن كارەكانیان جێبەجێ بكەن.




شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group