نەوا-
شارەزایەتی كەشناسی دەڵێت، تا كۆتایی هەفتە پلەكانی گەرما بەڕێژەی 3 تا 4 پلە بەرزدەبنەوە.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی بڵاویكردۆتەوە، بەدرێژایی ئەم هەفتەیە هەرێمی كوردستان بەكەشێكی سەقامگیردا تێپەڕدەبێت و لە رۆژی دووشەممە 23-12 تا كۆتایی هەفتە پلەكانی گەرما بەڕێژەی 3 تا 4 پلە بەرزدەبنەوە.
راشیگەیاندوە، لە رۆژی هەینییەوە 27-12 بۆ ماوەی سێ رۆژ تا 29ی كۆتای مانگ جارێكی دیكە ناوچەكان دەكەونەوە ژێر كاریگەریی دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و سورو شەپۆلێكی لاواز بۆ مامناوەندی پچڕ پچڕی بارانبارین ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفر لە لوتكەی ناوچە شاخاوییە سنورییەكاندا.