نەوا-
هەواڵگری سەربازیی عێراق، دەستگیركردنی 7 ئەندامی داعشی لە پارێزگای كەركووك ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاند، بە مەبەستی نەهێشتی هەڕەشەی تیرۆر و دەستگیركردنی تیرۆرستان، چەندین ئۆپەراسیۆن لە كەركووك ئەنجامدران، لە ئەنجامدا 7 ئەندامی داعش دەستگیر كران.
ئاماژەی بەوەشداوە، یەكێك لەو ئەندامانەی داعش كە دەستگیر كراوە، كاری گواستنەوەی چەك و پێداویستی سەربازیی دیكەی بۆ ڕێكخراوی داعش دەكرد.
باسی لەوەشكرد، ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەردەوام دەبن بە مەبەستی دەستگیركردنی ئەندامانی داعش و دەستگرتن بەسەر چەكەكانیان.