نەوا-
هەرێمی كوردستان ئیدانەی هێرشەكەی سەر بازاڕی ئاهەنگەكانی سەری ساڵی ئەڵمانیا دەكات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بڵاویكردۆتەوە، بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرشە دڕندانەیە دەكەن كە بازاڕێكی سەری ساڵی لە ماگدێبورگی ئەڵمانیای بە ئامانج گرت.
راشیگەیاندوە، لە هەرێمی كوردستان لەم كاتە سەختەدا بیرو دڵمان لای كەسوكاری قوربانیانەو هاوسۆزی گەلی ئەڵمانیاین، هیوای زۆ چاكبونەوەش بۆ برینداران دەخوازین.