نەوا-
ڤلادیمر پوتین سەرۆكی روسیا چارەنوسی ئەو گروپە چەكدارانەی ئاشكرا كرد كە كۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی كردون و لەدوای روخانی بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا پەرتەوازە بون.
ڤلادیمر پوتین رایگەیاندوە، دوای ووخانی ئەسەد، مۆسكۆ بە بەكارهێنانی بنكەی حمێمیم 4 هەزار شەڕكەری لایەنگری ئێرانی گواستوەتەوە بۆ تاران، بەشێكی ئەو گروپە چەكدارانە بەبێ شەڕ چونە لوبنان بەشەكەی دیكەی چونە عیراق.
سەرۆكی روسیا وتیشی: 350 شەڕكەری ئۆپۆزسیۆن چونە حەلەبەوە، 30 هەزار سەربازی حكومەت و یەكەكانی لایەنگری ئێرانیش بەبێ شەڕ كشانەوە دواتر پێگەكانی خۆیان تەقاندەوەو رۆیشتن.