كێشەی گەڕانەوەی عومڕەكاران لە سعودییەوە چارەسەر كرا

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
گرفتی گەڕانەوەی عومرەكارانی كوردستان لە وڵاتی سعودیەوە چارەسەركراو گەشتەكان بە شێوەی چون و گەڕانەوە بۆ عەرەبستانی سعودیە دەستپێدەكەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بڵاویكردۆتەوە، شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی كوردستان ئەوەی ئاشكرا كردوە كە گرفتی گەڕانەوەی عومرەكارانی كوردستان لە وڵاتی سعودیەوە چارەسەر كراوە، لە رۆژی هەییی 20-9 وە گەشتەكان بەشێوەی چون و گەڕانەوە بۆ عەرەبستانی سعودیە دەستپێدەكەنەوە.
ئاماژەشكراوە، ماوەی چەند رۆژێكە بەهۆی كێشەیەك لە رێكخستنی گەشتەكاندا  لەلایەن هێڵی ئاسمانی عیراقییەوە ژمارەیەك لە عومرەكارانی كوردستان و عیراق لە وڵاتی سعودیە گیریان خواردبو، ئەم كێشەیەش تەنانەت گەشتەكانی نێوان عیراق و وڵاتانی دیكەیشی گرتبۆوە.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group