بەهۆی رزگاركردنی كۆچبەرانەوە ئیتاڵیا سزای بەسەر كەشتییەكدا سەپاند

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا كەشتیەكی رێكخراوی پزیشكانی بێسنوری بۆ ماوەی 60 رۆژ دەستبەسەردا گرت.
بەگوێرەی راپۆرتێكی موهاجر نیوز، بۆ جاری سێیەم لەمساڵدا دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا سزای كەشتی (جیوبارنتس)ی پزیشكانی بێسنوریدا بۆ ماوەی 60 رۆژ بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك كۆچبەری لەناو دەریادا رزگاركردوە بێئەوەی دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا ئاگادار بكاتەوە.
 بەگوێرەی راپۆرتەكە، حكومەتی ئیتاڵیا یاداشتی دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكەی دەركردوە بەهۆی ئەوەی پێچەوانەی بنەماكانی سەلامەتی دەریایی مامەڵەی كردوەو چاوەڕوانی رێگەپێدانی حكومەتی ئیتاڵیای نەكردوە تا هەستێت بە ئەركی رزگاركردنی ژمارەیەك كۆچبەر لە رۆژی 23/8 دا.
بەپێی بڕیارەكە كەشتییەكە لە كەناراوەكانی ئیتاڵیا بە راگیراوی دەمێنێتەوە ناشتوانێت هیچ كارێك بكات لەهەر ساتێكدا بێت بۆ هەوڵدان و تێپەڕاندنی كۆچبەران لە دەریای ناوەڕستدا.
لای خۆشیەوە رێكخراوی پزیشكانی بێسنور بڵاویكردۆتەوە، ئەوان هەستاون بە رزگاركردنی ژمارەیەك كۆچبەر، چونكە دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی پێنەگەیشتوە لەو كاتەدا، بۆیە بەئەركی خۆیانیان زانیوە كە ژیانی خەڵكانێك رزگار بكەن كە روبەڕوی مەترسی و خنكاندن بونەتەوە.
پێشتر بەهۆی ئەو  سەرپێچیانەوە لە مانگەكانی شوبات و ئازاری رابردوا كەشتییەكەی پزیشكانی بێسنور بۆ ماوەی 20 رۆژ راگیرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group