هێلیكۆپتەرێكی روسیا بە 22 سەرنشینەوە بێسەروشوێن دەبێت

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
دەستەی فڕۆكەوانی روسیا بێسەروشوێنبونی هێلیكۆپتەرێكی سەربازیی راگەیاند.
لە راگەیەنراوێكدا دەستەی فڕۆكەوانی روسیا بڵاویكردۆتەوە، هێلیكۆپتەرێكی جۆری می 8 لە هەرێمی كامچاتكا لە خۆرهەڵاتی روسیا بە 22 سەرنشینەوە بێسەروشوێن بوە.
راشیگەیاندوە، خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە كە 5 خولەك دوای فڕینی هێلیكۆپتەرەكە بە ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی نیكۆلایڤكا لێیان دابڕاوەو دیار نەماوە، ئێستاش لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی روسیا دۆسیەیەكیان كردۆتەوە تاكو بەدواداچون بۆ دیارنەمانەی ئەو هێلیكۆپتەرە بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group