نەوا-
باترییەكی ئەتۆمی بۆ ماوەی 50 ساڵ وزە بەرهەمدەهێنێت بەبێ ئەوەی پێویست بكات بارگاوی بكرێتەوە.
كۆمپانیایەكی چینی دەستپێشخەری باترییەكی نوێی نمایشكرد كە بە وتەی خۆی توانای بەرهەمهێنانی كارەبای هەیە بۆ ماوەی 50 ساڵ بەبێئەوەی پێویستی بە گۆڕین و بارگاویكردنەوە هەبێت.
كۆمپانیای بیتاڤۆڵت تەكنەلۆجی كە بنكەكەی لە پەكینە رایگەیاندوە، باتری ئەتۆمییەكەی یەكەم باترییە لەجیهانداو 63 ئایزۆتۆپی ئەتۆمی دەخاتە ناو یەكەیەكی بچوكتر لە دراوێكەوە.
كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەشكردوە، باتری نەوەی داهاتو لە ئێستاوە چوەتە قۆناغی تاقیكردنەوەی بێتاو لەكۆتاییدا بەشێوەیەكی بەرفراوان بۆ بەكارهێنانە بازرگانییەكانی وەك مۆبایل و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەرهەمدەهێنرێت.
كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا راشیگەیاندوە: باترییەكانی وزەی ئەتۆمی بێتاڤۆڵت دەتوانن پێداویستییەكانی دابینكردنی كارەبای درێژخایەن دابین بكەن، لە بوارەكانی فڕۆكەوانی، ئامێری زیرەكی دەستكرد، ئامێری پزیشكی، مایكرۆپڕۆسێسەر، هەستەوەری پێشكەوتو، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بچوك و رۆبۆتی بچوك.
ئەم داهێنانە نوێیەی وزە یارمەتی چین دەدات بۆ بەدەستهێنانی سودێكی پێشەنگ لە خولی نوێی شۆڕشی تەكنەلۆژی زیرەكی دەستكرددا.
باترییەكە بە گۆڕینی وزەی دەرچوی ئایزۆتۆپە خراپبوەكان بۆ كارەبا كاردەكات، لەڕێگەی پرۆسەیەكەوە كە بۆ یەكەمجار لە سەدەی بیستەمدا لێكۆڵینەوەی لەسەر كراوە.
زانایان لە یەكێتی سۆڤیەت و ئەمریكا توانیان ئەو تەكنەلۆجیایە پەرەپێبدەن بۆ بەكارهێنان لە كەشتییە ئاسمانییەكان و سیستمی ژێر ئاو و وێستگە زانستییە دورەكان، بەڵام باترییەكانی گەرمی ئەتۆمی گران و گەورە بون.
هەوڵەكان بۆ بچوككردنەوەو بازرگانیكردنی باترییە ئەتۆمییەكان بەپێی پلانی پێنج ساڵەی 14ی چین كە بۆ بەرزكردنەوەی ئابوری وڵاتەكە لەنێوان ساڵانی 2021 بۆ 2025 داڕێژراوە، لە هەمانكاتدا دامەزراوە توێژینەوەكانی ئەمریكاو ئەوروپاش كار لەسەر پەرەپێدانیان دەكەن.
كۆمپانیای بیتاڤۆڵت ئاماژەی بەوەشكردوە، باترییە ئەتۆمییەكەی كە ناوی لێناوە BB100، دەتوانێت 100 مایكرۆوات كارەبا بە 3 ڤۆڵت دابین بكات و لەكاتێكدا قەبارەكەی 15 x 15 x 5 ملیمەتر سێجایە، بەڵام پلانی هەیە تاساڵی 2025 باترییەكی 1 وات بەرهەمبهێنێت.
قەبارە بچوكەكەیان واتە دەتوانرێت بە زنجیرە بەكاربهێنرێن بۆ بەرهەمهێنانی هێزی زیاتر، كۆمپانیاكە پێشبینی مۆبایلەكانی كردوە كە هەرگیز پێویستیان بە بارگاویكردنەوە نیەو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دەتوانن بۆ هەمیشە بفڕن.
هەروەها دیزاینە فرە چینەكەی بەو مانایەیە كە لە وەڵامی هێزێكی لەناكاودا ناسوتێت یان ناتەقێتەوە، بێتاڤۆڵت بانگەشەی كردوە لە هەمانكاتدا توانای كاركردنی هەیە لە پلەی گەرمی لە نێوان -60 پلەی سەدی بۆ 120 پلەی سەدی.
كۆمپانیاكە دەڵێت: ئەو باترییە وزەی ئەتۆمییەی كە پەرەی پێداوە بەتەواوی سەلامەتەو تیشكی دەرەكی تێدا نییە، هەروەها گونجاوە بۆ بەكارهێنان لە ئامێرە پزیشكییەكانی وەك پەیسمەیكەرو دڵی دەستكردو كۆكلی لە جەستەی مرۆڤدا.
ئاماژەی بەوەشكردوە، باترییەكانی وزەی ئەتۆمی دۆستی ژینگەن، دوای ماوەی خراپبون، 63 ئایزۆتۆپەكە دەگۆڕێت بۆ ئایزۆتۆپێكی جێگیر لە مس كە ناتیشكی چالاكەو هیچ مەترسی و پیسبونێك بۆ سەر ژینگە دروست ناكات.
ئامادەكردنی\ رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە