لە سلێمانی هەڵات و پۆلیسی زاخۆ دەستگیری كرد

3 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ تۆمەتبارێكی داواكراوی دەستگیر كرد كە لەشاری سلێمانییەوە هەڵاتبو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ بڵاویكردۆتەوە، نوسینگەی زاخۆی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێكی دەستگیر كرد كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانییەوە داواكراو بو پاش گەیشتنی فەرمانی دەستبەسەركردنی لەناو سەنتەری زاخۆدا دەستگیر كرا.
راشیگەیاندوە، تۆمەتبارەكە دانیشتوی شاری سلێمانییەو بەمەبەستی هەڵاتنی بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان هاتۆتە زاخۆ، بەڵام لەدوای گەیشتنی فەرمانەكە لە ماوەی یەك كاتژمێردا دەستگیر كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group