یاداشتی دەستگیركردن بۆ نەتانیاهۆ و گالانت دەركرا

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی یاداشتی دەستگیركردنی بۆ سەرۆك وەزیران و وەزیری پێشوی ئیسرائیل دەركرد.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ئاژانسەكان بڵاویانكردۆتەوە، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی یاداشتی دەستگیركردنی بۆ هەریەك لە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و یواف گالانت وەزیری پێشوی بەرگری ئەو وڵاتە دەركردوە.
بەگوێرەی یاداشتەكە هەریەك لە نەتانیاهۆو گالانت تۆمەتباركراون بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و  هێرشكردنە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەزە.
رونیشكراوەتەوە كە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی پێیوایە كە وەرگرتنی رەزامەندی قەوارەی زانیۆنیستی بەتایبەت دادگاكەیان بۆ جێبەجێكردنی یاداشتەكە پێویست و گرنگ نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group