سەركردەیەكی حەمماس: رەزامەندین بە پێشنیارەكەی میسر

3 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
خەلیل حەیە سەركردە لە بزوتنەوەی حەمماس رایگەیاند، بزوتنەوەكەیان رەزامەندی نیشانداوە سەبارەت بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری كەرتی غەزە، بەڵام بەو مەرجەی لیژنەكە بەتەواوی ناوخۆیی بێت.
خەلیل حەیە لە چاوپێكەوتنێكدا وتویەتی: ئەو بیرۆكەیەی كە سەبارەت بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری كەرتی غەزە خراوەتەڕو وەك پێشنیاز لەلایەن میسرەوە كراوە، ئێمە رەزامەندیمان لەسەر ئەو پێشنیازەی میسر نیشانداوە، بەڵام بەو مەرجەی لیژنەكە بەتەواوی ناوخۆیی بێت و سەرپەرشتی سەرجەم ئەو كاروبارانە بكات كە پەیوەندیدارن بە كاروباری رۆژانەی خەڵك لە غەزە.
حەیە سەبارەت بە گفتوگۆكان لەبارەی ئاڵوگۆڕی دیلەكانی نێوان حەمماس و ئیسرائیلیشەوە رایگەیاندوە، تا ئەو كاتەی ئیسرائیل كۆمەڵكوژییەكانی لە كەرتی غەزە نەوەستێنێت رێككەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەكان جێبەجێ ناكرێت دەمانەوێت دەستدرێژییەكانی سەر غەزە بوەستێنرێن بۆ ئەوەی رێككەوتنەكە جێبەجێ بكرێت.
لەسەرەتای ئەم مانگە بزوتنەوەی فەتح و بزوتنەوەی حەمماس لە قاهیرە كۆبونەوە تیایدا پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری كەرتی غەزەو هەوڵەكانی گەیشتن بە رێككەوتنی ئاگربەستیان تاوتوێكرد. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group