پەیامێك لە بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێران

5 رۆژ پێش ئێستا

بەبۆنەی رۆژی جیهانی قوربانیانی هاتوچۆوە بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی پەیامێكی بڵاوكردەوە.
لەو پەیامەیدا كە ئاڕاستەی شۆفێرانی كردوە، عەمید ئاسۆ محەمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندوە، وەك بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەم رۆژەدا پەیمان تازە دەكەینەوە كە وەك هەمیشەو زیاتر كۆشش و تواناكانمان دەخەینە كارو كاراتریان دەكەین بۆ جێبەجێكردنی یاساو رێنماییەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاتوچۆو پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان لە مەترسییەكانی روداوەكانی هاتوچۆ.
لەبەشێكی تردا رایگەیاندوە، كۆشش و كۆنتاكتی زیاتر دەكەین لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی سێكتەری هاتوچۆ و رێگاوبانەكان بەمەبەستی فەراهەمكردنی زیاتری تۆڕی رێگاوبانەكان و چاكسازی لە هەر كەموكوڕییەك، شۆفێرانیش زیاتر پابەندی سەرجەم یاساو رێنماییەكانی هاتوچۆ بن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group