نێچیرڤان بارزانی: هێشتا تیرۆر مەترسییە بەتایبەت لەناوچەكانی مادەی 140

4 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
لەبارەی تەقینەوەكەی سنوری خورماتوەوە وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییەكان دەكات.
وەزارەتی پێشمەر بڵاویكردۆتەوە، لەسنوری خورماتو بۆمبێكی چێنراو بە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی فەرماندەی فەوجی3ی لیوای 1ی هاوبەشی پێشمەرگەو سوپای عیراق تەقیەوە، لەئەنجامدا فەرماندەی فەوج و ئەفسەرێكی ئەندازەی فیرقەی 9ی سوپای عیراق و پێشمەرگەیەك شەهید بون و سێ سەربازیش برینداربون.
راشیگەیاندوە، روداوەكە لە ئەنجامی كێوماڵكردنی ناوچەیەكی بەرفراوانی ئاسایشی هاوبەش بوە.
هەر لەوبارەیەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاڕاستەی كەسوكاری شەهیدەكان كردوەو رایگەیاندوە، ئەم كردەوە تیرۆرستییە ئەوە دەسەلمێنێت كە تیرۆر هێشتا مەترسییەكی راستەقینەیەو هەڕەشە لە ئارامی و سەقامگیریی عیراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەگشتی و سەروماڵی هاوڵاتیان بەتایبەتی لەناوچەكانی مادەی 140 دەكات، بۆیە جەخت لە بەردەوامی و پتەوكردنی زیاتری هەماهەنگی و هاریكاریی هاوبەشی پێشمەرگەو سوپای عیراق و هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ بەرەنگاربونەوەو تێكشكاندنی تیرۆرستان دەكەینەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group