مەزڵوم عەبدی: لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی سووریایین

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات دەڵێت، داوای هەرێمێكی فیدراڵی لە سووریا ناكەین، بەڵكو لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی سووریایین.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)، بە ماڵپەڕی شەرقی ڕایگەیاندوە، دەیانەوێت ببنە بەشێك لە سووپای نیشتمانی سووریا ئەگەر دروست بكرێت، هەروەها دەڵێت، پێشوازیی لە لێدوانەكانی دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا دەكەین و لێدوانەكانیان ئەرێنین.
ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئێستا لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا كۆ نەبووینەتەوە، بەڵام ئامادەن كۆ ببینەوە و گفتوگۆ بكەن، هەروەها دەڵێت، داوای هەرێمێكی فیدراڵی لە سووریا ناكەن، بەڵكو داوای سووریایەكی یەكپارچە دەكەن.
باسی لەوەشكرد، گرووپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە كۆبانێ و منبج و ڕووباری فورات نزیك دەبنەوە، وتیشی، لەگەڵ ئەمەریكا بەردەوام دەبین بۆ فشار خستنە سەر توركیا بۆ ئەوەی شەڕ بووەستێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group