گەشتوگوزاری میسر: هەرەمەكانمان بەكرێ نەداوەتە یوتوبەری ئەمریكی

23 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی گەشتوگوزاری میسر لە راگەیەنراوێكدا رەتیدەكاتەوە هەرەمەكانی میسر بەكرێ درابێت بە یوتیوبەرێكی ئەمریكی.
وەزارەتی گەشتوگوزارو شوێنەواری میسر لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردۆتەوە، رەتیدەكەینەوە ناوچەی هەرەمەكانی جیزە بەكرێ درابێتە یوتیوبەری بەناوبانگی ئەمریكی (مستەر بیست) ئەم بابەتە بەتەواوی دورە لە راستییەوەو ئێمە تەنها رێگەی وێنەگرتنمان بە ناوبراو داوە ئەویش لەدەرەوەی دەوامی فەرمی شوێنە گەشتیارییەكەدا.
ئەوەش رونكراوەتەوە، هەندێك سایتی هەواڵی ئەلیكترۆنی و سۆشیال میدیا بڵاویانكردۆتەوە كە یوتیوبەرە ئەمریكییەكە ناوچەی هەرەمەكانی جیزەی بۆ ماوەی 100 كاتژمێر بەكرێگرتوە بۆ ئەنجامدانی گرتەی ڤیدیۆیی ناوچەكە، ئەم بابەتە بەهیچ شێوەیەك ئەنجامنەدراوە.
مستەر بیست خاوەنی زۆرترین بینەر (سەبسكرایب)ی لە كەناڵی یوتیوب هەیە كە تا 22ی كانونی دوەمی ساڵی 2024 ژمارەی بینەرەكانی لەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە 338 ملیۆن كەسە.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group