نەوا-
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند، بەشێك لە سیاسییە گەندەڵەكان لە سەروی هەموشیانەوە سەرۆكی پێشوی پەرلەمان هەوڵی جددی دەدەن بۆ ئەوەی وڵات "نوقمی قەیران بكەن".
هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی لە نوسینێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "X" نوسیویەتی، لە ئێستادا هەوڵێكی سیاسی لە عێراق هەیە بۆ ئەوەی وڵات لە مەترسییەكانی ڕوخان و هەرەسهێنان ڕزگار بكات، ئەوان بە وریاییەوە بۆ پاراستنی ئەزمونەكەیان، پشتیوانیی حكومەتی نیشتمانیان دەكەین.
هەروەها، هۆشداریش دەدات لەوەی كە بەشێك لە سیاسییە گەندەڵەكان لە سەروی هەموشیانەوە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پێشوی پەرلەمان هەوڵی جددی دەدەن بۆ ئەوەی وڵات نوقمی قەیران بكەن، لەبری ئەوەی پڕۆژەیەكی نیشتمانیی گشتگیر بۆ ڕاستكردنەوەی پرۆسەكە پێشكەش بكەن.