بەرپرسانی پڕۆژەی هەژماری من رەتیدەكەنەوە كارەكانیان لەسلێمانی راگیرا بێت

13/10/2024

نەوا-
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی راگیرانی پڕكردنەوەی فۆرمی بەشداربون لە پڕۆژەی هەژماری من لە سنوری پارێزگای سلێمانی، بەرپرسانی پڕۆژەكە رەتیدەكەنەوە كارەكەیان راگیرابێت.
بەرپرسێك لەتیمی (هەژماری من) بە كەناڵی روداوی راگەیاندوە، كارەكەیان لە هیچ شارێك رانەگیراوە و وەك خۆی بەردەوامەو هیچ كێشەكی نییە.
بەگوێرەی پڕۆژەكە، لە دابەشكردنی موچەی مانگی هەشتدا نزیكەی 5 هەزار موچەخۆری سنوری سلێمانی لە رێگەی پڕۆژەكەوە بەشێوەی ئەلیكترۆنی موچەیان وەرگرتوە، تا ئەمڕۆش زیاتر لە 600 هەزار موچەخۆر لە پڕۆژەی هەژماری من تۆماركراون و بڕیارە كارتی بانكییان بۆ دروستبكرێت بۆ ئەوەی لە داهاتودا لە رێگەی بانكییەوە موچە وەربگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group