تۆكیۆ.. ئینیەستا ماڵئاوایی لە یاریگاكان دەكات

6 رۆژ پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
ئەندرێس ئینیەستا ئەستێرەی خانەنشینكراوی تۆپی پێی ئیسپانیا لەناو یاریگایەكدا ماڵئاوایی لە ژیانی وەرزشی خۆی كرد.
ماڵپەڕە وەرزشییەكان بڵاویانكردۆتەوە، ئەندرێس ئینیەستا ئەستێرەی خانەنشینكراوی تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ دوایین جار ماڵئاوایی لە ژیانی وەرزشی خۆی كرد لەناو یاریگایەكدا لە تۆكیۆ، ئینیەستای تەمەن 40 ساڵان لەمانگی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردودا وازهێنانی لە یاریكردن راگەیاند، ناوبراو لە ژیانی وەرزشیدا سەركەوتنی بەدەستهێناوەو دوجار جامی ئەوروپاو جارێكیش لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا جامی جیهانی بردۆتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، ئامادەبوانی یاریگاكەی تۆكیۆ بە 45 هەزار كەس مەزەندە دەكران دوا دەرفەتیان بۆ چێژ وەرگرتن لە لێهاتویی ئینیەستا وەرگرت و لەماوەی ئەو 16 ساڵەی لەگەڵ هەڵبژاردەی كەتەلۆنی بەسەری بردوە 9 جار لەگەڵ بەرشەلۆنە نازناوی پاڵەوانێتی ئیسپانیاو چوار نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە.
ئەوەش ئاشكرا كراوە، ئینیەستا دوای رۆیشتنی لە بەرشەلۆنە لەساڵی 2018 دا  بۆ ماوەی 5 ساڵ لە ژاپۆن یاری بۆ ڤیسێل كۆبی كردوەو وتویەتی: پێموایە یارییەكی نایاب بو بۆ هاندەرانی ژاپۆن و ئەگەر ئەوان بە رەزامەندییەوە بچنەوە ماڵەوە من زۆر دڵخۆشم.









شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group