نەوا-
لەشاری سلێمانی بەبۆنەی رۆژی جیهانی دەرون دروستییەوە مەراسیمێك سازكراو تیایدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە پزیشكان .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، لقی سلێمانی كۆمەڵەی پزیشكانی دەروونی بە هاوكاری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی و زانكۆی سلێمانی، مەراسیمێكی بەبۆنەی رۆژی جیهانی دەرون دروستی رێكخست.
ئاماژەشیكردوە، لەمەراسیمەكەدا كە ژمارەیەك لەپزیشكان و مامۆستایانی زانكۆ ئامادەیبون، باس لەچۆنیەتی بەرەوپێشبرنی خزمەتگوزاریی دەرونی لەشاری سلێمانی كراوە، هەروەها خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەك لە پزیشكانی دەرونی كە رۆڵی بەرچاویان هەبوە لەچارەسەركردنی توشبوانی نەخۆشیە دەرونیەكان.