دیلان غەفور: هەفتەی داهاتو پارە دەگاتە دەست موچەخۆرانی هەرێم

02/10/2024

نەوا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ناردنی موچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە هەفتەی داهاتو.
دیلان غەفور پەرلەمانتاری عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پرۆسەی وردبینیكردن لە وەزارەتی دارایی عیراق لەماوەی ئەم سێ رۆژەی داهاتودا ناكرێت هەفتەی داهاتو بە دڵنیاییەوە موچەی مانگی 9 دەگاتە دەستی موچە خۆرانی هەرێمی كوردستان.
دیلان غەفور وتیشی: تێبینییەكان چارەسەر كراون ئەوەی بەغدا دەینێرێت موچەی مانگی 9 یە بە وتەی وەزیری دارایی موچەی مانگی 8 یان رەوانە كردوە، ئێستا لیستەكانی مانگی 9 لەبەردەستیاندایە ئەوەی تەنها كێشەیە ئەوەیە كە ماوەی ئەم سێ رۆژە لە دامەزراوەكانی حكومەتی عیراق پشوە، بۆ مانگەكانی داهاتوش لەكاتی خۆیدا بەغدا موچە رەوانە دەكات هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عیراق.
جێی ئاماژەیە بەبۆنەی رۆژی نیشتمانیی كۆماری عیراقەوە ئەنجومەنی وەزیران رۆژی پێنجشەممە 3-10ی كردە پشوی فەرمی لەسەرجەم دامەزراوەكانی حكومەتدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group