كۆچبەرێك بەهۆی روداوی بەلەمەوە لەگەڵ پۆلیسی یۆنان گیانی لەدەستدا

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا-
بەلەمێكی خێرا كە كۆچبەرانی لە توركیاوە هەڵگرتبو هەوڵی پێكادانی لەگەڵ كەشتییەكی پاسەوانی كەناراوەكانی یۆناندا داوەو بەهۆیەوە كۆچبەرێك گیانی لەدەستداوە.
شێخ حسێن حەمە ساڵح نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران لە یۆنان رایگەیاندوە: روداوێك لەشاری سیمی لەنێوان بەلەمێكی خێرا كە 13 كۆچبەریی لە ئاوەكانی توركیاوە هەڵگرتبو لەگەڵ كەشتییەكی پاسەوانی كەناراوەكانی یۆنان  رویداوە بوەتە هۆی گیانلەدەستدانی كۆچبەرێك. 
راشیگەیاندوە: روداوەكە كاتێك رویداوە بەلەمە خێراكە كۆچبەری هەڵگرتوە لە كەناراوەكانی توركیاوە پابەند نەبون بە سیگناڵە بینراو و دەنگییەكان كە لەلایەن پاسەوانی كەناراوەكانەوە دەردەچن.
ئاماژەشیكردوە، مانۆڕی مەترسیداری ئەنجامداوەو تەنانەت هەوڵی پێكادانی لەگەڵ كەشتییەكی پاسەوانی كەناراوەكانی یۆناندا داوە ئەمەش سەلامەتی جەستەیی كۆچبەران و تیمی كەشتییەكەی پاسەوانی كەناراوەكانی خستۆتە مەترسییەكی گەورەوەو دواتر بریندارێكی لێكەوتۆتەوە بریندارەكانیش گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی رۆدس و دواتر گیانی لەدەستداوە تائێستا ناسنامەی كۆچبەرەكان ئاشكرا نەكراون.

سەرچاوەی هەواڵ/ دەزگای لوتكە

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group