باران بارین بەڕێوەیە

28/08/2019 عێراق

نەوا
دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینیكردووە لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی باران بارین چەند ناوچەیەك بگرێتەوە.
دەستەی كەشناسیی عیراق لە راپۆرتێكدا كەشوهەوای رۆژانی داهاتووی تا 1ی ئەیلولی 2019ی‌ راگەیاند و پێشبینیی كرد پلەكانی گەرما كەمێك نزم ببنەوە.
كەشناسیی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە: "لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ناوەڕاستی عیراق ئەگەری بارانبارین هەیە" و پێشبینیشی كردووە هەندێكجار بارانەكە هەورەتریشقەی لەگەڵدا بێت.
سەبارەت بە هەرێمی كوردستانیش روونیكردۆتەوە، رۆژی هەینی 30ی ئاب ئاسمان هەور و نیمچە هەور بێت لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group