نەوا-
20پەرلەمانتاری شیعەی عێراق داوا دەكەن بێ رادەستكردنی نەوت، هیچ پارەیەك بۆ هەرێمی كوردستان خەرج نەكرێت.
ئەو پەرلەمانتارانە لە راگەیێندراوێكدا، رەخنە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگرن و داوا لە حكومەتی عێراقیش دەكەن، بەبێ رادەستكردنی نەوت لەلایەن هەولێرەوە، هیچ بڕە پارەیەك نەنێرێ، هەروەها، هەڕەشەی لێپرسینەوە لە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دەكەن لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان.
پەرلەمانتارەكان دەڵێن، سەرباری پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان، حكومەتی فیدراڵی هەوڵی داوە چارەسەری كێشەكان بكات، لەوانەش لە رێگەی تەرخانكردنی سێ قەرزی ساڵی رابردوو بە بڕی زیاتر لە دوو تریلیۆن دینار، كە ئەوە بە كارێكی نایاسایی ناودەبەن.
پەرلەمانتارەكان لە راگەیێندراوەكەدا باس لەوە دەكەن، دوای پەسندكردنی یاسای بودجەی فیدراڵیی سێ ساڵە، چەند مادەیەك هەبوون كە پەیوەندییان بە پابەندبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە هەبوو، بەڵام پابەند نەبووە و تەنیا نزیكەی 399 ملیاری لە داهاتی نانەوتی رادەست كردووە، كە خۆی زیاتر بووە لە چوار تریلیۆن، لەگەڵ رادەستكردنی 90 هەزار بەرمیل نەوت بۆ 6 مانگ، كە دواتر ئەویش راگیرا