چوار سەربازی ئیسرایلی بەرامبەر بە 200 فەڵەستینی ئازاد دەكرێن

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بەپێی رێككەوتنی ئاگربەستی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل لە ئێستادا چەندین بەندكراوی نێوانیان ئازاد دەكرێن.
ماڵپەڕە جیهانییەكان رایانگەیاند، كۆمەڵێك پاس گەیشتنە كەناری رۆژئاوای داگیركراو كە زیندانیانی فەڵەستینی تێدابو ئەوانیش بەپێی رێككەوتنی ئاگربەستی غەزە ئازادكران، بڕیاریشە بە گشتی 200 بەندكراوی فەلەستینی ئازاد بكرێن و ئەمەش دوای ئەوە دێت كە چەكدارانی فەلەستینی چوار سەربازی ژنی ئیسرائیلیان ئازاد كرد كە لە غەزە دەستبەسەر كرابون.
ئەوەش باسكراوە، سەربازە ئیسرائیلییەكان دۆخی تەندروستییان باشەو هەریەكەیان جانتایەكیان پێبوەو لە گۆڕەپانی فەڵەستین لە شاری غەزە دەستیان بۆ خەڵكەكە بەرزكردەوەو زەردەخەنەیان دەكرد، هاوكات ئیسرائیل رایدەگەیەنێت كە ئێستا رێگە بە گەڕانەوەی فەڵەستینییەكان بۆ باكوری غەزە نادات تاوەكو كێشەیەك كە تایبەتە بە ئازادكردنی بارمتەیەك بەناوی ئەربێل یەهودی چارەسەر نەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group