سلێمانی میوانداری پاڵەوانێتی جامی تیروكەوانی ئاسیا دەكات

7 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
فیدراسیۆنی تیروكەوانی ئاسیا بە فەرمی مافی میوانداری قۆناغی دوەمی پاڵەوانێتی جامی كیشوەری یارییەكەی لە ساڵانی 2026 و 2027 ی بەشاری سلێمانی سپارد.
سەعد مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی فیدراسیۆنی تیروكەوانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، كۆبونەوەی فیدراسیۆنی ئاسیا لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بەڕێوەچو، لە ئەنجامدا شاری سلێمانی توانی لە هەوڵی میوانداریكردنی دو ساڵی داهاتودا سەركەوتن بەدەستبهێنێت لە پێشبڕكێكانی جامی تیرو كەوانەكانی ئاسیا بۆ ساڵانی 2026 و 2027  لە كۆی 7 شار كە پێشنیاریان بۆ میوانداریی پێشكەش كردبو. 
مەشهەدانی رونیشیكردۆتەوە، قۆناغی یەكەمی پێشبڕكێكانی ساڵی داهاتو لە شاری بانكۆكی پایتەختی تایلەند بەڕێوەدەچێت، شاری سلێمانیش میوانداری قۆناغی دوەم دەكات قۆناغی سێیەمیش لە شاری پەكین بەڕێوەدەچێت، هەروەها كۆنفیدراسیۆنی ئاسیا بە لەبەرچاوگرتنی ئەو سەركەوتنە گەورەیەی عیراق بەدەستیهێناوە لەمیوانداریكردنی پێشویدا سلێمانی هەڵبژارد بۆ میوانداریكردنەكەی ئەمجارە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group