محەمەد حاجی مەحمود: حكومەتی عیراق قبوڵی نییە كورد هاوبەشی بێت

23 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ناگاتە دوو مانگی تر حكومەتی هەرێم پێكدەهێنرێت و بەغداش نایەوێت كورد هاوبەشی بێت.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا رایگەیاند، حكومەتی عیراق قبوڵی نییە كورد هاوبەشی بێت و بە هاوبەشی خۆشی نازانێت، بۆیە هیوادارن حكومەتی هەرێم بیر لەوە بكاتەوە كە لەم كاتەدا كە حكومەتی عیراق لاوازەو كورد بەهێزە بڕیار بدات، چونكە كورد ئێستا لەتوركیاو سوریاو هەرێمی كوردستان بەهێزەو دەتوانێت هەمو بڕیارێك بدات.
سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان وتیشی: پێویستە حكومەتی هەرێم داوای مافی خۆی لەبەغدا بكات ئەگەر ئەو ئامادە نەبێت مافەكانی بداتێ ئەمیش ئامادە نەبێت هیچ هاوكارییەكی بكات.
لەبارەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمیش محەمەد حاجی مەحمود وتی: حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنرێت و ناگاتە یەك مانگ و نیوی تر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group