نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا جۆ بایدن سەرۆكی پێشوی وڵاتەكەی تۆمەتبار كرد بە رێگەدان بە دەستپێكردنی جەنگی نێوان روسیاو ئۆكرانیا.
لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكا ترەمپ باسی لە جەنگی روسیا-ئۆكرانیا كردو ئاماژەی بەوەدا، پێویستە هەرچی زوە جەنگەكە بوەستێت، چونكە بە سەدان هەزار سەرباز لە هەردوولا كوژراون و ئەمە جەنگێكە پێویستبو سەرهەڵنەدات بایدن رێگەی داوەو كارێكی ترسناكی كردوە.
ترەمپ راشیگەیاند: نەدەبو پوتن ئەمە بكات و پێویستە ئەم جەنگە كۆتایی پێبێت روسەكان 850 هەزارو ئۆكرانییەكانیش 700 هەزار سەربازیان لەدەستداوە، ئەگەر روسیاش لەسەر مێزی دانوستان دانەنیشێت ئەوا سزای جدی و باجی گومرگی بەسەردا دەسەپێنن، بەڵام لە سەرەتادا نایەوێت ئەوە بكات چونكە گەلی روسیا گەلێكی گەورەیەو سەرۆكی ئۆكرانیاش زێلێنسكی رێككەوتنی دەوێت.