نەوا-
دەزگا ئەمنییەكانی سعودیە دو كەسی بانگهێشت كرد كە رێساكانی پاراستنی رەوشتی گشتیان پێشێلكردوە لەكاتی بەشداریكردنیان لە بۆنەیەكدا لە ریازی پایتەخت.
میدیاكانی سعودیە بڵاویانكردوەتەوە، ئاسایشی گشتی سعودیە بانگهێشتی دو كەسی كردوە كە یەكێكیان بریتییە لە گۆرانیبێژی سعودی عەبدولمەجید عەبدوڵڵاو خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی میسری ئەنغام كاتێك لە گرتەیەكی ڤیدۆییدا لە بۆنەیەكدا لە ریازی پایتەخت دەركەوتون و یەكتر ماچ دەكەن، ئاسایشی سعودیە پێیوایە رێساكانی پاراستنی رەوشتی گشتییان پێشێل كردوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، بانگهێشتنامەكەی ئاسایشی سعودیە دوای ئەو مشتومڕە بەرفراوانە هاتوە كە چالاكوانانی سۆشیال میدیا وروژاندویانە كە لە كۆنسێرتێكدا عەبدولمەجید عەبدوڵڵا چەند جارێك ماچی ئەنغام دەكات و ئەكتەری بەناوبانگی میسری حسێن فەهمی بە گاڵتە كردنەوە پێی دەڵێت بەسە.