نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، فەرمانی راگرتنی سەرجەم هاوكارییە دەرەكییەكانی دەركردووە.
بەپێی یاداشتەكەی ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، نابێت هیچ بودجەیەكی هاوكاریی نوێ، بۆ هیچ لایەنێك دیاریبكرێت یان درێژبكرێتەوە، ئەوەش خراوەتەڕوو، كە نابێت هیچ جۆرە بودجەیەكی هاوكاری پێداچوونەوەی بۆ بكرێت و پەسەند بكرێت، ئەمەش بەگوێرەی كارنامەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، بەڵام فەرمانەكە یارمەتییە خۆراكییە فریاگوزارییەكان و هاوكارییەكانی ئیسرائیل و میسر ناگرێتەوە، كە زۆرترین هاوكاریی سەربازییان لەلایەن ئەمریكاوە پێدەگات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشداوە، سەرجەم هاوكارییەكانی ئەمریكا بە سەربازی و لۆجستیەوە بۆ وڵاتی ئۆكرانیا راگیراوە، بەپێی فەرمانكەی ترەمپیش دەبێت ئەم یاداشتە لە ماوەی 90 رۆژدا جێبەجێ بكرێت.