فازڵ نەبی: تەیف سامی یاسا جێبەجێ دەكات و هیچ كێشەیەكی شەخسی لەگەڵ كورد نیە

4 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەاو-
بریكاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، هیچ ساڵێك نابێتە ساڵی كۆتایهاتنی كێشەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ.

فازڵ نەبی بریكاری پێشوتری وەزارەتی دارایی عێراق  بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاندوە، لە عێراق وەزیری دارایی واتا وەزیر، من بریكاری وەزیریش بوم لە عێراق، چەندین بڕیاری سەرۆك وەزیرانم ڕەتكردوەتەوە و جێبەجێم نەكردوە، بۆیە تەیف سامی وەكو وەزیری دارایی  ئێستا یاسا جێبەجێ دەكات و هیچ كێشەیەكی شەخسی لەگەڵ كوردا نیە، بە پێچەوانەوە پەیوەندیان لەگەڵی زۆر باشە.
باسی لەوەشكردوە، بڕیارێكی دادگای فیدراڵی هەیە ئێمە لە عێراق بەو شێوەیە شیكردنەوەی بۆ دەكەین و هەرێمی كوردستانیش بەشێوازێكی دیكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەیف سامی بەگوێی كەس ناكات و بڕیار و یاسا جێ بەجێ دەكات و دەڵێت، من یاسای بودجەم هەیە و جێبەجێی دەكەم، یاسای بودجەش كە دەرچوە لە بەرژەوەندی كوردستان نییە.
فازڵ نەبی ئەوەشی خستەڕو، لە 2014ەوە كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا هەیە و هەر لایەكیان هۆكارێكی هەیە بۆ چارەسەرنەكردنی، چونكە هەرلایەكیان شیكردنەوەیەكی دیاریكراوی هەبوە بۆ بڕیارەكان، ونایەن پێكەوە چارەسەرێكی كۆتایی بكەن و بڵێن ئەوە چارەسەر بوو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group