نەوا-
بۆ كۆچی دوایی رۆژنامەنوس و پێشكەشكاری كەناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی (وریا حەمە كەریم)، رادیۆی نەوا پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بەڕێوەبەرو كارمەندانی كەناڵەكەو خانەوادەو كەسوكاری كۆچكردو دەكات.
پرسەنامە
بەڕێزان/ بەڕێوەبەرو كارمەندانی كەناڵی ئاسمانی NRT
خانەوادەو كاسوكاری رۆژنامەنوسی كۆچكردو (وریا حەمە كەریم)
بەداخ و كەسەرێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشكەشكارو پەیامنێری بەتوانای كەناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی (وریا حەمە كەریم)مان بیست، كۆچكردو رۆژنامەنوس و گەڕیدەیەكی خۆشەویستی ناو ماڵەكانی كوردستان بو كە لە رێگەی شاشەی NRTـیەوە ناوچەكان و كلتوری دانیشتوانەكەی لەهەرێمی كوردستانەوە تا دەگەیشتە ناوەڕاست و باشوری وڵات بەبێ جیاوازی بە بینەرانی دەناساند.
بەم بۆنە خەمناكەوە (رادیۆی نەوا) پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرو كارمەندان و كەسوكاری كۆچكردو دەكات، لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە گیانی كۆچكردو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبوری و ئارامیش بهێنێت بەسەر دڵی هاوڕێ و هاوپیشەو كەسوكاریدا.
انا لله وانا الیه راجعون
رادیۆی نەوا
6/2/2025