پلەی زیاتر لە 8 هەزار پێشمەرگەو پلەدار بەرزكرایەوە

13 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پلەی زیاتر لە 8 هەزار پێشمەرگەو پلەدار بەرزكرایەوەو وەزیری پێشمەرگەش پیرۆزباییان لێدەكات.
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردۆتەوە، بەپێی فەرمانێكی وەزاری و بە واژۆی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە پلەی 8 هەزارو 168 پێشمەرگەو پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە لەخشتەی ئەیلولی ساڵی 2024 پلەكانیان بەرزكرایەوە.
راشیگەیاندوە، لە پیرۆزبایینامەیەكدا وەزیری پێشمەرگە رایگەیاندوە، لە سەرەتای دەستبەكاربونان لە وەزارەتی پێشمەرگە بەپشتیوانی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان توانیویانە پلەبەرزكردنەوەی پێشمەرگەو پلەدارانی وەزارەتەكەیان بخەنە سەر رێچكەی ئاسایی و یاسایی خۆی.
راشیگەیاندوە، دابینكردنی مافەكانی پێشمەرگەو باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان لە پێشینەی كاری وەزارەتی پێشمەرگەو پرۆسەی چاكسازییە لەگەڵ دابینكردنی مافەكانی پێشمەرگەش پێویستە وەك هەمیشە لە بەرەوپێشچون و بەرزكردنەوەی توانا سەربازییەكانیدا بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group