شەرع: تا پێنج ساڵ لەبەردەستە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری داهاتو

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سوریا دەڵێت، ماوەی چوار بۆ پێنج ساڵ لەبەردەستە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری داهاتو لە وڵاتدا.
لە چاوپێكەوتنێكدا شەرع رایگەیاندوە، بە بەشداری چین و توێژەكانی گەلی سوریا لیژنەیەكی ئامادەكاریی بۆ كۆنفرانسی نیشتمانی دادەمەزرێت، لەكۆتایی كۆنفرانسەكەدا بەیاننامەی دەستور بڵاودەكرێتەوەو پاشان ماوەی چوار بۆ پێنج ساڵ لەبەردەستە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار.
شەرع وتوشیەتی: ئەو بۆچونەی دەڵێت سوریا لەلایەن تاكە كەسێكەوە بەڕێوەدەبرێت هەڵەیەو ئازادییەكان لە چوارچێوەی یاساكاندا گشتگیرو فراوان دەبن، ئاییندەی سوریا پشت بە سیستمێكی كۆماری دەبەستێت كە لە چوارچێوەیەكی یاساییدا كارگێڕی و پەرلەمان لەخۆدەگرێت بەشێوەیەك بەرژەوەندی گشتیی بپارێزێت.
سەرۆك كۆماری سوریا وتوشیەتی: نیوەی هاوڵاتیانی سوریا لە دەرەوەی وڵاتن و ژمارەیەكی زۆر ئاماری لەدایكبوان و مردوان هەن كە تۆمار نەكراون، هەروەها هێشتا هەندێك ناوچەی سوریا لە دەرەوەی كۆنترۆڵی دەوڵەتە لەبەرئەوەیە هەڵبژاردنەكان پێویستیان بە ئامادەكاریی هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group