ئەو پێنج كەسەی بە تۆمەتی كوشتنی سەلوان مۆمیكا دەستگیركرابوون ئازادكران

14 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دادگای سوید رایگەیاند، ئەو پێنج كەسەی كە بە تۆمەتی كوشتنی سەلوان مۆمیكا دەستگیركرابوون ئازادكران.
راسمس ئۆمان داواكاری گشتیی سوید رایگەیاند، هیچ بەڵگەیەك نییە كە بیسلەمێنێت، ئەو پێنج كەسەی تۆمەتباری كوشتنی سەلوان مۆمیكا بوون تاوانەكەیان ئەنجامدابێت، بۆیە هیچ هۆكارێك بۆ بەندكردنیان نییە، ئاشكراشسكرد، لێكۆڵینەوەكان لەسەر كوشتنی پەنابەرە عێراقییەكە بەردەوامن.
سەلوان مۆمیكا، ئەو پەنابەرە عێراقییەی كە ساڵی 2023، چەند جارێك لەسەر شەقامەكانی سوید قورئانی سووتاند، رۆژی 29ـی ئەم مانگە، تەرمەكەی بە كوژراوی لە شوقەكەیدا دۆزرایەوە و بەپێی راپۆرتی پۆلیس؛ تەرمەكەی شوێنەواری گولـلەی پێوەبووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group