كارەبای سلێمانی: كێبڵی مۆلیدەكانی ناو بازاڕی سلێمانی لادەبرێن

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی دەڵێت، بەهۆی بوونی كارەبای نیشتمانی بەردەوام نزیكەی 1000 مەتر كێبڵی موەلیدەكان لە بازاڕی سلێمانی لادەبرێن.
دلێر عادل لێپرسراوی هۆبەی چاكسازیی كارەبای ناوەندی شاری سلێمانی رایگەیاند، لە فلكەی خانەقا تاوەكو نزیك مزگەوتی قەرەچێوار بە ‌هەردوو دەستی راست و چەپ، لەسەر رێڕەوی فیدەری 176 و 309 نزیكەی 1000 مەتر تویست كێبڵی موەلیدە لە ستوونەكانی كارەبا لێكرانەوە.
 ئاماژەی بەوەشداو، دوای جێبەجێكردنی سیستمی كارەبای پریپەیت بەسەر فیدەرەكانی ناو بازاڕ، ماوەی ساڵێك زیاترە بەهۆی بوونی كارەبای نیشتمانی بەردەوام ، سەرجەم موەلیدەكانی ناوبازاڕ هەڵگیراون، لە ئێستاشدا لە ژێر چاودێری هۆبەی ناوەندی شار سەرجەم تویست كیبڵەكان لێدەكرێنەوە، كە سیمایەكی ناشرینی بەخشیبوو بە شەقامەكانی ناوبازاڕ ، جگە لە دروستكردنی ئاستەنگی بۆ كارمەندانی چاكسازیش.
لێپرسراوی هۆبەی چاكسازیی كارەبای ناوەندی شار باسی لەوەشكردوە، پێشتریش كێبڵی موەلیدەی چەند شەقام و بازاڕێكی دیكە لێكراەوتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group