دەزگای ئاسایشی هەرێم: بكوژی ڕووداوەكەی ڕانیە دەستگیركرا

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا توانرا بكوژی ڕوداوەكەی دوێنێ شەوی ڕانیە دەستگیر بكرێت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، شەوی 25 لەسەر 26ی ئەم مانگە، لە گەڕەكی شەهیدانی شاری ڕانیە، بەهۆی دروستبونی گرژیی و ئاڵۆزیی لەنێوان چەند گەنجێكدا كەسێك كوژرا بەناوی (ژیناڵ ئیبراهیم كەریم) لەدایكبوی ساڵی 2004  سێ كەسیش برینداربون.
 ئاماژەی بەوەشكردوە، پاش ڕوداوەكە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستبەجێ لێكۆڵینەوە و بەدواداچونیان لەسەر ڕوداوەكە ئەنجامدا و بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر بكوژەكەی بەناوی (م ، م ، أ) دەستگیركرد لەگوندی (زەنگڵان) لەپشدەر كە لەهەوڵی دەربازبونیدا بوە بۆ ئەودیو سنورەكانی هەرێمی كوردستان.
دەزگاكە ئاماژەی بەوەشدا، لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی (406) لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و دانی بەتاوانەكەیداناوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكەی بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group